ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ
سەرووی ٦٩ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی ئایار، میدیا جیهانییەکان
بڵاویانکردەوە:" بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوتی خاو، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ سەرووی ٦٩ دۆلار بەرزبووە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی
خاوی ئەمریکی "تەکساس"یش گەیشتە ٦٥ دۆلار ".
بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەکاتێکدایە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ٧٠ دۆلاری تێپەڕاند و لەئێستادا لە زۆربەی
وڵاتانی جیهان قەدەغەی هاتوچۆ و زۆربەی رێککارەکانی دیکەی خۆپارێزی لە فایرۆسی
کۆرۆنا هەڵگیراون.