شارەزایەکی بواری گەردوونناسی عێراقی رایگەیاندووە،
زریانی بەهێز لە باکوری رۆژئاوای هیندستان نزیک دەبێتەوە و بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە
پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکرێت.
سادق عەتییە، شارەزای گەردووناسی عێراقی لە هەژماری خۆی
لە فەیسبووک بڵاویکردەوە:" ئێوارەی ئەمڕۆ زریانی "tauktae"
لە ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای هیندستان لە ویلایەتی کۆجارات نزیک دەبێتەوە، کە
خێرایی بایی ٢٤٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و پێشبینی دەکرێت بەهۆی بارانبارینی
زۆرەوە لافاو دروست ببێت و زیانیشی لێ بکەوێتەوە ".