تەرمی دەرهێنەری ناسراوی ئێران بابەک خوڕەمدین، لە ناوچەیەی ئێکباتانی تاران بە پارچە پارچەکراوی دۆزرایەوە و دایک و باوکیشی وەک تۆمەتباری سەرەکی ناسراون.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئایار، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە:" لەناوچەی ئێکباتانی تاران، تەرمی بابەک خوڕەمدین دەرهێنەری ئێران بە پارچە پارچەکراوی دۆزراوەتەوە".
لەدوای رووداوەکە پۆلیس دایک و باوکی دەرهێنەرەکەی وەک تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
پۆلیسی تاران لە زاری دایک و باوکی دەرهێنەرەکەوە ئاشکرایکردووە:" رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە روویداوە".