ئەمڕۆ، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە حاجیاوا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
ئەمرۆ دووشەممە ١٧ی ئایار، محەمەد سێوکانی، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە ناحیەی حاجیاوا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
ناوبراو بەرپرسی ناوچەی پارتی حاجیاوا لە سنوری لقی ١١ بوو، چەند رۆژێک لەمەوپێش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و دوای ماوەیەک لە مانەوە نەخۆشخانە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.