بی ئێم سی هۆکاری رەنگە پەمەییەکەی ئاوی گەڕەکێکی هەڵەبجە ئاشکرادەکات

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند، بە گوێرەی پشکنینەکان هیچ گرفتێک لە ئاوی گەڕەکی کانی ئاشقان نییە و گومان دەکەن ئەوە رەنگە پەمەییە لە بەلوعەی یەکێک لە ماڵەکانەوە چوبێتە نێو تۆڕی ئاوی گەڕەکەکەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی ئایار، ئەلەند تۆفیق، بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە بە BMC راگەیاند:" لە پشکنینەکان دەرکەوتووە ئاوی گەڕەکی کانی ئاشقان پاکە و هیچ گرفتێکی نییە، گومانیش دەکەین هۆکاری گۆڕینی رەنگی ئاوی چەند ماڵێک ئەوە بوبێت کە لەکاتی بڕینی ئاوی گەڕەکەکە، ئەو رەنگە لە رێگەی سۆندەی بەلوعەی یەکێک لە ماڵەکانەوە چوبێتە نێو تۆڕی ئاوی گەڕەکەکەوە ".

ناوبراو راشیگەیاند": کاتێک ئاوی گەڕەکێک دەبڕێت لە بەلوعەی ماڵەکانەوە هەوا دەچێتە نێو تۆڕی ئاوی گەڕەکەکەوە، لەوکاتەدا سوندەی هەر ماڵێک لەسەر هەر شتێک بێت رایدەکێشێتە نێو تۆڕەکەوە، رەنگە لەو کاتەدا سۆندەی یەکێک لە ماڵەکان لەنێو شتێک بوبێت کە ئەو رەنگەی تێدابووە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ BMC هەواڵی گۆڕینی رەنگی ئاوی گەڕەکی کانی ئاشقانی لەهەڵەبجە بۆ رەنگی پەمەیی بڵاوکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا