"یەکە پاسەوانییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و چەند بەڕێوەبەرایەتییەک یەکدەخرێن"

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، یەكە پاسەوانییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و چەند بەڕێوەبەرایەتییەك دەكرێنە یەك بەڕێوەبەرایەتی لەوەزارەتی ناوخۆ.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی ئایار، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەو پێكهاتانەی پێویستە لەچوارچێوەی یەكەی پاسەوانی دروست ببن، لە ئاینەدەیەكی نزیكدا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە و هەموو ئەو یەكە پاسەوانییانەی لە وەزارەتی پێشمەرگە، زێڕەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، دەزگا ئەمنییەكان و‌ پۆلیس، سەرجەمیان هەڵدەوەشێتەوە و دەكرێنە یەك بەڕێوەبەرایەتی و لە وەزارتی ناوخۆ رێكدەخرێت ".

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند:" ئەم پڕۆژەیەمان بۆ لیژنەی دارایی شیكردەوە كە پڕۆسەیەكی پشوودرێژە، بۆیە هەم پێویستی بە پشتگیری زیاتری پەرلەمان هەیە، هەمیش پشتگیری و هاوكاریی لایەنە سیاسییەكان ".

هاوکات، رێبەر ئەحمەد داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ ئەوەی بتوانن  لە ئایندەیەكی نزیكدا خشتە و رێنمایی رێكخستنی پاسەوانیی بارەگای لایەنە سیاسییەكان دەربكەن، هاوکاریان بن لەو پڕکانەی پەیوەستن بە حزبەکانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا