بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پیشنیازکراوە
خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی پێبهێندرێت و نمرەی نیوەی ساڵی قۆناغە ناکۆتاکان وەک
ئەنجامی کۆتایی بۆ خوێندکاران هەژمار بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی ئایار، تەعمە لهێبی، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە
رایگەیاند:" بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی و هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا
لە وڵاتەکەدا، تا ئێستا دوو جار لیژنەی پەروەردە پێشنیازیکردووە کۆتایی بە خوێندنی
ئەمساڵ بهێندرێت و نمرەی نیوەی ساڵی خوێندکاران وەک ئەنجامی کۆتایی بۆ خوێندنی
ئەمساڵ هەژمار بکرێت ".
ناوبراو
راشیگەیاند:" پێویستە قۆناغە کۆتاکان و بە تایبەت قۆناغی شەشی ئامادەیی
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئەنجام بدەن ".