کونسوڵخانەی ئەمریکا: پێشوازی هەرێم دەکەین لە پاڵپشتیان بۆ ئازادی رۆژنامەگەری

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، پێشوازی لە جەختکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە پاڵپشتی تەواویان بۆ ئازادی رۆژنامەگەری.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئایار، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند:" پێشوازی لە جەختکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە پاڵپشتی تەواوی بۆ ئازادی رۆژنامەگەری و رێزگرتن لەوکارە گرنگانەی کە دیپلۆماتکاران دەیکەن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی دیکە بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا".

ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشوازی لەو روونکردنەوەیەی حکومەتی هەرێمیش دەکەین کە تێیدا وتوویەتی کۆبوونەوە لەگەڵ دیبلۆماتکاران تاوان نییە".

ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکیدا باسیلەوەکرد، پشتیوانی خۆمان بۆ ئازادی کاری راگەیاندن و رادەربرین راگەیاندووە و بە شاندە ئەمریکییەکەیان وتووە کە کەیسی حکومدراوانی بادینان بابەتێکی یاساییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا