بە بڕیارێکی جۆ باید ئەمریکا مامەڵەیەکی بازرگانی گەورەی
چەک لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامدەدات.
میدی جیهانییەکان رایانگەیاندووە:" جۆ بایدن،
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە وڵاتەکەی بەبڕی ٧٣٥ ملیۆن دۆلار مامەڵەیەکی فرۆشتنی چەک
لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامبدات".
باسلەوەشکراوە:" بەشێکی زۆری مامەڵەکە پەیوەستە بە
فرۆشتنی موشەکی زۆر پێشکەوتوو بە ئیسرائیل".
ئەوەش خراوەتەروو:" بەهۆی قوڵبوونەوەی کێشەکانی
ئیسرائیل لەگەڵ فەلەستین بەشێکی زۆری ئەندامانی کۆنگرێس لە بڕیارەکەی جۆ بایدن
نارازین و نایانەوەێت ولاتەکەیان چەک بە ئیسرائیل بفرۆشێت".