٨٥ دادوەر نەخشەرێگایەک لە دەسەڵاتی دادوەریدا رادەگەینن

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

٨٥ دادوەری هەرێم نەخشەرێگایەکیان بۆ چاکسازی لە دەسەلاتی دادوەریدا راگەیاندووە.

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە:" ٨٥ دادوەر و داواکاری گشتی نەخشە رێگایەکیان بۆ چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەری هەرێمدا ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری کردووە".
لەنەخش رێگاکەدا کە لە ١٤ خاڵ پێکهاتووە باسلەوەکراوە:" بۆ ئەوەی هەرێم ببێت بە خاوەن دەستووری خۆی پێویستە لەم خولەی پەرلەماندا دەستوور ئامادە بکرێت و لەلایەن هاوڵاتییانەوە راپرسییەکەی تەواو بکرێت".
ئەوەش خراوەتەروو:" بۆ زامنکردنی زیاتری سەربەخۆ بوونی دەسەڵاتی دادوەری پێویستە ئەو دەسەڵاتە بودجەیەکی تایبەت بەخۆی هەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا