"خواردنی مێشکی مریشک هۆکارە بۆ تەمەن درێژبوون"

هەمەرەنگ 17/05/2021

Alternate Text

پیاوێکی ئوستوراڵی بە ناوی دێکستەر کرۆگەر، ریکۆردی تەمەن درێژترین پیاوی جیهانی شکاند و خواردنی مێشکی مریشک بە هۆکاری تەمەن درێژییەکەی خۆی دەزانێت.
ئەمڕۆ دووشەممە میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، دێکستەر کرۆگەر ئەمڕۆ کە پێشتر پیشەی ئاژەڵداری بووە لە ئەمڕۆ تەمەنی بووەتە ١١١ ساڵ و ریکۆردی تەمەن درێژترین پیاوی جیهانی شکاند کە پێشتر بەناوی جێک لۆکتەوە بوو.
جێک لۆکت سەربازی جەنگی جیهانی دووەم بووە لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دواییکردووە.
دێکستەر کرۆگەر  لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی تەمەندرێژی ئەو خواردنی مێشکی مریشکە.
دێکستەر ئاماژەی بەوەکردووە:" هەموومان دەزانین مریشک کاسە سەرێکی بچووکی هەیە و لەناو ئەو کاسەی سەرەیدا مێشکێکی بچووکی بەتام بوونی هەیە کە من هەفتانە دەمخوارد و پێم وایە یەکێکە لە هۆکارەکانی تەمەن درێژیم".
دێکستەر لە ئێستادا لە ویلایەتی کوێنزلنەدی سەر بە ئوستوراڵیا دەژی و لە خانەی بەساڵاچووان دایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا