حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیاران دەردەکات

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاوی هەرێم رایگەیاند حکومەتی هەێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیانە دەرکردووە کە ئامێرەکانی کشتوکاڵی هاوردە دەکەن.
ئەمشەو دووشەممە ١٦ی ئایار، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یەکەمجار لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و خاوەن پڕۆژانە دەکرێت کە ئامێرەکانی کشتوکاڵی هاوردەی هەرێم دەکەن بۆ جوتیاران، ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیەتی:

پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (۷۹) لە ۲٠۲٠/۱٠/۲۱ بۆ پاڵپشتی کردنی کەرتی کشتوکاڵ و هاندانی جوتیاران ، بۆیەکەم جاره لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و خاوەن پرۆژانە دەكرێت کە ئامێرەکانی کشتوکاڵی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جوتیاران بە شێوەی قستی درێژ خایەن و پێشەکی کەم ،وە رسوماتی تابلۆی کشتوکاڵی وەرناگیرێت بۆ ئامێرەکانی پێشکەوتووی کشتوکاڵی کە ئەمە دەرفەتێکە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی بەرووبوومە کشتوکاڵیەکان و هاندانی جوتیاران بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایی نوێ، ئەم بابەتەش لە ڕێگای میکانیزمێکی پەسندکراوی هەر سێ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووری ،کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا