دوای ئەوەی لە ١٤ی ئەم مانگەدا قوباد تاڵەبانی بە
سەردانێک گەیشتە وڵاتی ئەرمینیا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە
کاردانەوەی میدیا جیهانییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
BMC ئەوە دەخاتەروو:" هەریەکە لە میدیاکانی
( ARMENPRESS, hetq, 1 news) گرنگییەکی
زۆریان بە سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ ئەرمینیا
و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئارا ئایفازیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە داوە".
بەشیک لە میدیاکان باسیان لەوەکردووە:" وەزیری
دەرەوەی ئەرمینیا چەندین جار جەختی لەکاری پێکەوەیی وڵاتەکەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی
کردووەتەوە و چەند بەڵێنێکیشی پێداوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ١٤ی ئەم مانگەدا قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئەرمینیای کرد و لەگەڵ ئارا
ئایفازیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەبارەی دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی نێوان
هەردوو وڵات و پرسی خوێندکارانی کورد لەو وڵاتە کۆبووەوە.