شارەزایانی بواری تەندروستی چەند نیشانەیەکیان لەسەر نینۆکەکان دیاریکردووە
کە دەریدەخەن کەسەکە تووشی شێرپەنجە بووە و پێویستە سەردانی پزیشک بکات.
پێگەی FOCUS.DE لەزاری شارەزایانی تەندروستییەوە بڵاویکردوەتەوە:" دەرکەوتنی پەڵەی رەش و
تاریک لەژێر نینۆکەکان نیشانەیە بۆ توشبوونی کەسەکە بە شێرپەنجەی پێست".
باسلەوەشکراوە:" ئەستوربوون و گەورەبوونی نائاسایی نینۆکەکان نیشانەیە
بۆ توشبوونی کەسەکە بە شێرپەنجەی سییەکان و پێویستە بەزووترین کات چارەسەر وەربگرێت".
ئەوەش خراوەتەروو:" چەند نیشانەیەکی دیکەی وەک کۆکەی بەردەوام،
هەستکردن بەتووندی سنگ، هەبوونی خوێن لەمیزدا، لەدەستدانی کێشێکی زۆر لەماوەیەکی
کەمدا بەگشتی ئاماژە بەهەبوونی جۆرێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە لەکەسەکەدا
دەکەن".