سوودە سەرسوڕ‌هێنەرەکانی ریش بزانە

تەندروستی 31/05/2021

Alternate Text

هەرچەندە ئێستا زۆربەی پیاوان و بە تایبەت گەنجان بەمەبەستی مۆدە و دەرکەوتن بە شێوازێکی جوانتر ریشیان دەهێڵنەوە، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هێشتنەوەی ریش چەندین سوودی تەندروستی بۆ پێستی دەمووچاو هەیە.

ماڵپەڕی "Health Digest"ی ئەمریکی بلاویکردووەتەوە:" هێشتنەوەی ریش پێستی دەمووچاوی پیاوان لە تیشکی خۆری سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت، بەجۆرێک ئەو پیاوانەی ریشیان دە‌هێڵنەوە بەرێژەی ٩٠٪ تا ٩٥٪ پێستی دەمووچاویان لەو تیشکە بەراورد بەو پیاوانەی ریشیان نییە پارێزراوتر دەبێت ".

ئاماژەی بەوەشکراوە:" سەرباری ئەوەی هێشتنەوەی ریش پێستی دەمووچاو لە سوتان دەپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست لە پیاوان کەمدەکاتەوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" رێژەی پڕی ریش و تەنانەت رەنگیشی گاریگەرییان لەسەر ئاستی پاراستنی پێستی پیاوان دەبێت ".

لای خۆشیەوە، ماڵپەڕی "WALL ST 24-7" ئاشکرایکردووە:" لە وەرزسی زستانیشدا ریش سوودێکی زۆری دەبێت و پێستی دەمووچاو لە هەوای سارد دەپارێزێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا