بەڕێوەبردنی کۆپا ئەمریکا لە ئەرجەنتین سەندرایەوە

وەرزش 31/05/2021

Alternate Text

بەهۆی زۆری رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا، یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین بەڕێوەبردنی پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمریکای لە ئەرجەنتین سەندەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین بڵاویکردەوە:" بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەرجەنتین بڕیارماندا پاڵەوانییەتی جامی کۆپا ئەمریکا لەو وڵاتە بەڕێوەنەچێت لە پێناو پاراستنی یاریزان و راهێنەر و دەستەی ئیدارەی ئەو هەڵبژاردانەی لە پاڵەوانییەتەکەدا بەشدارن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتییەکە کە بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا دەستپێبکات گواستراوەتەوە بۆ بەڕازیل و لە یاریگاکانی ئەو وڵاتە یارییەکان ئەنجام دەدرێت".
پێشتر بڕیاربوو کۆپا ئەمریکا لە کۆڵۆمبیا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی سیاسی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتییەکە لەو وڵاتەوە گواسترایەوە بۆ ئەرجەنتین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا