ئەندازیارێکی بواری خۆراک زانیاری وردی لەبارەی زیانەکانی شەرتکردنی شوتی
بڵاوکردووەتەوە.
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک و سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت
بڵاویکردووەتەوە:" شەرتکردنی شوتی هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییە و بەکتریا
بۆ شوتیەکە دەگوازرێتەوە".
باسیلەوەشکردووە:" ئەو چەقۆیەی شوتییەکەی پێ شەرت دەکرێت بەهۆی
شیرینییەکەیەوە مێشی پێوە دەنیشێتەوە و میکرۆباوی دەبێت و دواتر بۆ شوتییەکە و
دواتریش بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەروو:" میوەی شوتی توانای شێدارکردنی جەستەی هەیە و
بەرگریش لە گەرما دەکات، جگە لەهەبوونی رێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێیدا.