ریاڵ مەدرید شوێنگرەوەی زیدانی دیاریکرد

وەرزش 01/06/2021

Alternate Text

زۆرینەی سەرچاوەکان باسلەوەدەکەن یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی گەیشتووە بە ڕێککەوتن و ئەمڕۆ بۆندەکەی رادەگەیەنرێت.
میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاند:"یانەی پاریس سان جێرمان رێگا بە رۆیشتنی پۆچیتینهۆی راهێنەر نادات و کۆنتی ئیتاڵیش بەهۆی زۆری داواکارییەکانییەوە ئەرکی گرێبەستکردنی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید قورس کردووە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ریاڵ مەدید گفتوگۆکانی لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی دەستپێکردووە و گەیشتوون بە رێککەوتن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ بۆندی راهێنەرە ئیتاڵییەکە رادەگەیەندرێت".
پێشتر و لە وەرزی ٢٠١٣ - ٢٠١٤ کارلۆ ئەنچیلۆتی پاش ١٢ ساڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستهێنا و لە وەرزی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ توانی ٢٢ یاری یەک بەدوای یەکدا بباتەوە لەگەڵ یانەکە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا