یانەی ریاڵ مەدرید دیزانی نوێی درێسی یاریزانەکانی بۆ وەرزی داهاتوو
ئاشکراکرد.
یانەی ریاڵ مەدرید لە رێگەی ماڵپەڕە فەرمییەکەیەوە وێنەی چەند یاریزانێکی
یانەکەی لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بڵاوکردەوە، کە تێیدا درێسە نوێیەکەی
ئەو یانەیەیان پۆشیوە.
درێسە نوێیەکەی ریاڵ مەدید بە رەنگی شین و سپی دیزاینکراوە، بۆ یەکەمین
جاریش یانەکە لە رێگەی چەند یارێزانی وەک کەریم بنزیما، ئیدین هازارد، فیرلاند
میندی و ڤینسیسیۆس جۆنیۆر ئاشکراکرد، کە لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ
وێنەکانیان گیراون.