بەشێوەیەکی ئاسان نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست بزانە

تەندروستی 01/06/2021

Alternate Text

کۆمەڵەیەکی ئەکادیمی تایبەت بە نەخۆشییەکانی پێست نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست ئاشکرادەکات.

کۆمەڵەی ئەکادیمی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی پێست ئاشکرایکردووە:" شێرپەنجەی پێست دەکرێت ببێتە هۆی گیانیلەدەستدانی توشبووەکە ئەگەر بە زووی چارەسەر نەکرێت، توشبوون بەو نەخۆشییەش چەند نیشانەیەکی هەیە و بە تایبەت لە ژێر پێ و لەسەر پەنجەکانی پێ دەردەکەون ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" زۆربەی کات لەئەنجامی توشبوونی کەسێک بە شێرپەنجەی پێست هێڵی ستۆنی لە رەنگی قاوەیی، یاخود رەش لە ژێر پەنجەی پێی توشبووەکە دەردەکەوێت، هەندێک جاریش پەڵەی سور، یاخود پەمەیی لە شوێنە جیاوازەکانی پێ دەردەکەوێت ".

روونیشکردووەتەوە:" ئەگەر بەردەوام برین لەسەر پێ دروست بوو، یاخود دوای چاکبوونەوەی دووبارە برینەکە سەریهەڵدایەوە، ئەوانەش نیشانەیەکن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی پێست ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا