ئەنچیلۆتی لە پێناو ریاڵ مەدرید دەستبەرداری شەش ملیۆن یۆرۆ بووە

وەرزش 02/06/2021

Alternate Text

کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ساڵانە شەش ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام لەگەڵ ئیڤەرتۆن ساڵانە بڕی ١٢ ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت.

شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی رایگەیاند، بۆندیان لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵیدا واژۆ کردووە, لەو بارەیەوە میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەنچیلۆتی لە ریاڵ مەدرید ساڵانە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، لە کاتێکدا لە یانەی ئیڤەرتۆن بڕی ١٢ ملیۆن یۆرۆی لە ساڵێکدا وەردەگرت.

لە کاتی پەیوەندیکردنی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئەنچیلۆتی ووتی:" سوپاس بۆ یانەی ئیڤەرتۆن و هاندەرەکانیان، نەمتوانی بۆندی ئەو یانەیە رەتبکەمەوە کە هەمیشە دڵم ویستووییەتی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا