تەندروستی چین رایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوونیان بە یەکێک لە جۆرەکانی ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکردووە کە بۆ یەکەمینجارە مرۆڤ تووشی ئەو جۆرەی ئەنفلۆنزاکە ببێت.
تەندروستی گشتی چین رایگەیاند:" حاڵەتێکی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکراوە لە جۆری ئێچ وەن زیرۆ ئێن سری، ئەمە جۆرێکە لە ڤایرۆس و لە باڵندەوە گوزراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد:" ئەم جۆرە ڤایرۆسە ڤایرۆسێکی نوێیە بۆ مرۆڤایەتی و ئەمە یەکەمین حاڵەتە لە مرۆڤدا تۆمارکرابێت".
تەندروستی چین ئامادە نەبوو هیج زانیارییەکی زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو، بەڵام ئاژانسی بی بی سی ئاماژەی بەوەکرد، تووشبووی ئەنفلۆنزاکە پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵە و لە نەخۆشخانە دەرچووە ، ئەو جۆرە نوێیەی ئەنفۆلنزا ئەگەری گواستنەوەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ۆزر کەمە.