پزیشکێکی خۆراک
ئاشکرایکردووە، خواردنەوەی ئاوی سارد و بەتایبەت لەکاتی نانخواردن، دبێتە هۆی درەنگ
هەستکردن بە تێربوون و زیادبوونی کێش.
ئاندرێ بۆبرۆفسکی، پزیشکی
تایبەتی خۆراک بە ماڵپەڕی "نۆفۆستی"ی راگەیاندووە:" پێویستە ئاوی
سارد لەکاتی نانخواردن نەخورێتەوە، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی درەنگ هەستکردن بە تێربوون و خواردنی
بڕێکی زیاتر لە خۆراکەکان، لەبەر ئەوەی ئاوی سارد وا دەکات خواردنەکان درەنگتر
بگەنە گەدە و ریخۆڵە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە:" باشتر وایە پلەی گەرمی ئەو ئاوی ئەخورێتەوە لە نێوان ١٨ بۆ ٢٢
پلەی سەدی بێت، بەوشێوەیە هەرچەند ئاو بخورێتەوە هیچ زیانێک بە تەندروستی کەسەکە
ناگەیەنێت ".