پاش زیاتر لە پێنج ساڵ دابڕان و دوورکەوتنەوە لە هەڵبژارەی فەرەنسا، بنزیما
گەڕایەوە نێو پێکهاتەی سەرەکی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی.
تۆڕی "ئۆپتا"ی تایبەت بە ئامار بڵاویکردووەتەوە:" پاش پێنج
ساڵ و ٢٣٧ رۆژ دابڕان لە پێکهاتەی سەرەکی یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، کەریم
بنزیما ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە ریزەکانی هەڵبژاردەکەی و بەشداری لە
یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و وێڵزی کرد.
دوورکەوتنەوەی کەریم بنزیما دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥،
بەوەش بە دووەم درێژترین ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا
دادەنرێت.