دەستەی خۆراک و دەرمانی سعودی ئاگادارییەکی لەبارەی چۆنیەتی ئامادەکردن و
لێنانی گوشتی مریشک بڵاوکردەوە و داوایکرد پێش کوڵاندنی مریشکەکە لە چێشتخانە
نەشۆنەوە.
دەستەی خۆراک و دەرمانی سعودیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر چەند
رێنماییەکی لەبارەی چۆنیەتی ئامادەکردنی مریشک بەشێوەیەکی تەندروست بڵاوکردەوە و ئاماژەی
بەوەکردووە:" پێویستە پێش کوڵاندنی گۆشتی مریشک لە چێشتخانە نەشۆرێتەوە،
لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەکتریا لەسەر ئەو کەرەستانەی لە چێشتخانەکەدان
".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" کوڵاندنی مریشک بەبێ شۆرشتنی پێشوەختە بەکتریاکانی
نێو مریشکەکە لەناودەبات ".