وڵاتێک ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات بە منداڵانیش

جیهان 04/06/2021

Alternate Text

وڵاتی بەریتانیا رەزامەندی نیشانداوە منداڵانیش جۆرێکی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەی زیاتری ڤایرۆسەکە بەکاربهێنن.

پێگەی " MHRA " ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" لە پێناو رێگەگرتن لە بڵاوبووونەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەتایبەت جۆرە نوێیەکەی رێگەدەدرێت بە وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایزەر لەلایەن منداڵانەوە".

باسلەوەشکراوە:" تەنیا ئەو منداڵانە دەتوانن ڤاکسینی ڤایزەر وەربگرن کە تەمەنیان لەنێوان ١٢ بۆ ١٥ ساڵدایە و بڕیارەکەش لەدوای خوێندنەوەیەکی زۆر بۆ دۆخی تەندروستی بەریتانیا دەرکراوە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەسەرەتای بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە بەکارهێنانیان بۆ کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و بەتایبەت بەریتانیا رێگەپێدراو نەبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا