دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو دراوسێی گەڕەکی سەرچناری شاری
سلێمانی روویدا وکەسێک کوژرا BMCزانیاری نوێ ئاشکرادەکات
ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی شەڕە چەقۆی نێوان دوو دراوسێی گەڕەکی
سەرچنارەوە کەسێک مامی خۆی کوشت توانیویانە دەستگیری بکەن".
ئەوەشی راگەیاند:" تۆمەتبارەکە لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتووە
و لەلایەن هێزەکانیانەوە لە شارەزوور دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ
رووداوەکە دەستیپێکردووە".
هاوکات، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" تۆمەتبارەکە ناوی (ب، و، أ)بووە و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، له‌ئێستاشدا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".