پسپۆڕان ئاشکرایانکردووە، ئەو ژنانەی لەکاتی دووگیانبوونیان خواردنی زۆر
دەخۆن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەیان لەسەرە.
ماڵپەڕی "RT"
لەزاری دکتۆر گریگۆری ئۆهۆین بڵاویکردووەتەوە:" پێوێستە ئەو ژنانەی دووگیانن
سیستەمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەن، ئەو قسەیەی دوترێت دەبێت ژنانی دووگیان
بەشی دوو کەس خواردن بخۆن دوورە لە راستییەوە، بەڵکو زۆرخواردن زیانی لێدەکەوێتەوە
و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەو هۆرمۆنانەی لەشی ژنانی دووگیان بەرهەمی
دەهێنێت، وا دەکات ئاستی بەرگری لەشی ئەو کەسە بەرامبەر بە ئەنسۆلین بەهێز بێت،
واتە ئاستی شەکرە لە خوێن بەبەرزی دەمێنێتەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" کوالێتی ئەو خواردنانەی رۆژانە دەخورێن زۆر بەسودترە
لە رێژەکەی، واتە مەرج نییە خواردنی زیاتر سودی زیاتر هەبێت، بەڵکو کوالێتی و تەندروستی
خواردنەکە کاریگەری دەبێت ".