بەهۆێ لێکتێگەیشتنەکانی وڵاتانی ئەندامی "ئۆپیک" و زۆربوونی
خواست لەسەری، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو تۆمارکرد.
ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل
نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ١٧ سەنت، بەوەش بۆ یەکەمین جار لە مانگی
ئایاری ساڵی ٢٠١٩وە بگاتە ئەو ئاستە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی
"رۆژهەڵاتی تەکساس"یش بۆ ٦٩ دۆلار و ٧٦ سەنت بەرزبووەوە، کە لە مانگی
تشرینی یەکەمی ٢٠١٨وە نرخەکەی نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە ".