ئایا واتسئاپ هاک دەکرێت؟

هەمەرەنگ 05/06/2021

Alternate Text

واتسائاپ یەکێکە لەو بەرنامانەی کە بە ملیۆنان بەکارهێنەری هەیە، بۆیە ئاساییە کاتێک پرسیاری هاککردنی ئەو بەرنامەیە بێتە ئاراوە.

لێرەدا بزانە ئایا وەتسئاپ هاکدەکرێت، یاخود بەهێزی سیستەمەکەی چەندە

ئەم پرسیارانە لە گوگڵ زۆرترین گەڕانی بۆ کراوە، هەموو وەڵامەکانیش بۆ ئەوە دەچن هیچ بەرنامەیەک سەلامەتیی لە ٪100 نییە و خاڵی لاوازییان هەیە.
پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بزانین هەر ئامێرێک کۆنێکتی ئینتەرنێت بێت ئەوا ٪100 پارێزراو نییە و مەترسی هاک بوون یان دزەپێکردنی زانیارییەکانی لەسەرە بەڵام هەریەکە و بە رێگەیەکی جیاواز.
بەو واتایەی بەهێزیی بەرنامەکان لەرووی پاراستن یان سیکوریتییەوە، تەنیا رێژەییە، بە نمونە رەنگە ڤایبەر رێژەی سەلامەتیی لە ٪99 بێت یان تێلەگرام ٪99.1 بێت یان مەسنجەر ٪99.2 بێت، ئەمانە تەنیا نموونەن بۆ ئەوەی تێگەیشتنەکە روونبێتەوە.
سەبارەت بە واتسئاپ، لە ساڵی 2019 سێرڤەری ئەم بەرنامەیە هاککرا کە 1000 ئەوەندە قورسترە لە هاککردنی هەژمارێکی بەرنامەکە، دواتر کۆمپانیای فەیسبوک کە خاوەندارێتی ئەو بەرنامەیە دەکات، داوای لێبوردنی کرد و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەشی راگەیاند کە بوو بووە هۆی هاککردنی بەرنامەکەیان، ئەمەش بەڵگەیە بۆ پارێزراو نەبوونی واتسئاپ.
دەوترێت واتسئاپ پێش کڕینەوەی لەلایەن کۆمپانیای فەیسبوکەوە سەلامەتتر بووە چونکە بەدەستی خۆی لاوازی دەکات، ئەوەتا بەم دواییانە فەیسبوک کۆمەڵێک تایبەتمەندیی بۆ واتسئاپ زیادکرد کە گرنگترینیان بەستنەوەی بوو بە مەسنجەرەوە، کە بەڕای زۆرینە ئەمە کردنەوەی دەرچەیەکی ترە بۆ هاککردنی، چونکە هەر بەکارهێنەراێکی واتسئاپ ئەم تایبەتمەندییە بەکارنەهێنێت ئەوا هەژمارەکەی رادەگیرێت لە بەرنامە سەوزەکەدا واتە (واتسئاپ)، کە لەماوەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی لە جیهاندا چالاک دەبێت و هەمووان بە ناچاریی دەبێت مەسنجەرەکەیان رەبتی واتسئاپ بکەن و بەوجۆرە بەکاریبهێنن.
یەکێکی دیکە لە خاڵە لاوازەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە واتسئاپ لەکاتی دابەزاندنیدا ناچارت دەکات رەبتی بەشی ئەو ژمارە تەلەفۆنانە بکەیت کە لەلای خۆت سەیڤت کردوون، واتە بەشی کۆنتاکت (contact)، ئەمەش رێگەیەکی ترە بۆ پارێزراو نەبوون.
خالێکی دیکەش، کۆمپانیای فەیسبوک بە فەرمی رایگەیاندووە زانیارییەکانی ناو ئەم بەرنامەیە لەسەر بەکارهێنەرەکانی هەندێکات دەداتە پۆلیس چونکە ناچارە.
بەدەر لەمانەش رێگەکانی هاککردن زۆرن، رەنگە ئەمڕۆ رێگەیەک هەبێ سبەی شێوازێکی نوێتر بدۆزرێتەوەو بەکاربهێندرێت، بۆیە مۆبایل و ئینتەرنێت وابەکاربهێنە کە لەسەرت نەکەوێت و هیچت نەبێت بۆ لەدەستدان و پەنابردن بۆ دادگا و ئەم و ئەو!
هەروەها لە کۆتایدا ئەوەش بزانە، دروستکەری بەرنامەی واتسئاپ کە ناوی بریان جۆزێفە، خۆی ئەم بەرنامەیە بەکارناهێنێت و لێی دەرچووە، ئەمەش مانای زۆر دەدات!
من قەلەقت ناکەم تەنیا زانیارییەکانت پێدەڵێم.
بەهیوای سەلامەتیی بۆ هەمووان
بۆ ئەم بابەتە سوودم وەرگرتووە لەم سەرچاوانە (ڤایس، ئاڕدی، فۆڕبس، بزنس تودەی)
لەکاتی کۆپیکردنی نووسینەکە و لابردنی ناوی من، تووشی کۆپیرایت دەبیتەوە ئاگاداربە!
سەربەست نەجمەدین

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا