وەزارەتی بەرگری عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکات

عێراق 05/06/2021

Alternate Text

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بەرگری عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکات لە چیای مەتین.

ئەمڕۆ شەممە ٥ی حوزەیران، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند:" سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە چیای مەتین".

ئەوەش هاتووە:" وەزارەتی بەرگری جەخت دەکاتەوە پێشمەرگە هێزێکی دانەبڕاوی سەر بە هێزەکان جەکدارەکانمانە و هەر هێرشێک بۆ سەریان جێی پەسەندکردن نییە، لە ئێستاشدا لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و هەر هێرشێک بۆ سەر خوێنی عێراقییەکان سزای دادپەروەرانەی خۆی پێدەگات".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا