هێرشێکی ئاسمانی سەر عەین ئەسەد پوچەڵکرایەوە

عێراق 06/06/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بێ هیچ زیانێک پووچەڵکرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی حوزەیران، شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر ١٢:٣٠خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵدراوە لەرێگەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشبکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار".

ئاشکراشیکرد:"توانراوە هەوڵەکە بێ هیچ زیانێک پووچەڵبکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا