کۆپا ئەمریکا لە ژێر هەڕەشەدایە

وەرزش 06/06/2021

Alternate Text

 یاریزانەکانی بەڕازیل لەناو یەکدا گفتگۆیان کردووە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەشداری کۆپا ئەمریکا نەکەن.

میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند:" بەهۆی بەرزی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا، یاریزانەکانی بەڕازیل لەناو خۆیاندا گفتوگۆیان کردووە و لەسەر ئەوە رێککەوتوون بەشداری کۆپا ئەمریکا نەکەن".

ئاماژەیان بەوەشکردووە:" یاریزانەکانی بەڕازیل تەنها بەوەوە نەوەستاون کە خۆیان بەشداری پاڵەوانێتییەکە نەکەن، بەڵکو پەیوەندییان کردووە بە چەند کاپتنێکی هەڵبژاردەکانی دیکەوە و داوایان لێکردوون ئەوانیش بەشداری کۆپا نەکەن".

بڕیاربوو پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا لە کۆڵۆمبیا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی سیاسی لە وڵاتەکەدا پاڵەوانێتییەکە گوازرایەوە بۆ ئەرجەنتین و دواتریش بەهۆی رێژەی زۆری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەرجەنتینەوە گواسترایەوە بۆ بەڕازیل، بەڵام لە ئێستاشدا بەهۆی ترسی یاریزانەکانەوە لە تووشبوونیان بە کۆرۆنا مەترسی بەڕێوەنەچوون لەسەر جامەکە هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا