نەخۆشییەکی نوێ لە عێراق سەریهەڵدا

عێراق 06/06/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەنفلۆنزای باڵندە لەچەند پارێزگایەکی عێراق و بەتایبەتیش لە بەسڕە بڵاوبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی حوزەیران، حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند:" بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئەنفلۆزای باڵندەوە پارێزگاری بەسڕە باری نائاسایی راگەیاندووە و پێدانی مۆڵەتی بە سەرجەم کێڵگە پەلەوەرییەکان راگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە بەسڕە بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری پەتاکە دەستکراوە بە لەناوبردنی ئەو پەلەوەرانەی تووشی ئەنفلۆنزاکە بوون، هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتاکەش هاوردەکردنی پەلەوەرە لە وڵاتانی دیکەوە بۆ عێراق بە شێوەی قاچاخ".
باسیلەوەشکرد:" هێلکە هیچ پەیوەندییەکی ئەنفلۆنزاکەوە نییە، ئاگادارکراوینەتەوە کە بەشێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان نرخی پەلەوەرەکانیان هەرزانکردووە لە ترسی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و بە مەبەستی ساغکردنەوەی پەلەوەرەکانیان، داوا لەلایەنی تەندروستی دەکەین رێگە لەو بابەتە بگرن و نەهێڵن پەلەوەری تووشبوو بە ئەنفلۆزا بفرۆشرێتە هاوڵاتییان، چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزاکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا