ماوەی دوو رۆژە دوو لینک بە ناوی کۆمپانیاکانی تۆیۆتا و کۆکاکۆلا لە ناو تۆرە کۆمەڵایەتییاکان بڵاوبووەتەوە، کە بەکاردەهێندرێن بۆ ئەنجامدانی یەکێک لە شێوازەکانی هاک کردن.
دوو لینکەکە بە ناوی کۆمپانیای تۆیۆتا و کۆکاکۆلان، کە گوایە ئەگەر زانیارییەکانتی تێدا داخڵ بکەیت ئەوە هەلی بردنەوەی چەند دیارییەکی گرانبەهات دەبێت، بەڵام ئەو دوو لینکە بێ بنەمان و لە سایتی فەرمی دوو کۆمپانیاکە سەرچاوەیان نەکردووە.
لینکەکان بۆ جۆرێک لە شێوازەکانی هاک کردن بەکاردێت کە ناونراوە Phishing، ئەویش کاتێک کەسێک دەچێتە ناو سایتەکە ئەوا داوای لێدەکرێت بۆ داخڵکردنی زانیارییەکانی وەک ئیمەیڵ و ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵاییەتییەکان، بەڵام لە کاتەدا راستەوخۆ دوای ئەو کارە زانیارییەکان دەڕۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی کە سایتەکانی درووستکردووە، بەو پێیەش دەتوانێت پەڕەی کەسەکە هاک بکات یاخوود بۆ مەبەستە تایبەتەکانی خۆی بەکاریبهێنیت.