بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر ٣٠ کەس گیانیانلەدەستدا

جیهان 07/06/2021

Alternate Text

پۆلیسی پاکستان گیانلەدەستدانی٣٠ کەسی بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە باشوری وڵاتەکە راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، عومەر تەفیڵ، بەرپرسی پۆلیسی پاکستان بە میدیاکانی راگەیاندووە:" تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو شەمەندەفەر لە ناوچەی کهۆتکی لە هەرێمی سەند گواسترانەوە نەخۆشخانە، پێشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بەرزبێتەوە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" نزیکەی ٢٥ کەسی دیکە هێشتا لەنێو شەمەندەفەرەکە گیریانخواردووە و رزگار نەکراون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا