یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، بەهۆی
توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سێرجیۆ بۆسکێتس یاریزانی ئیسپانیا لە ریزەکانی
هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکیدا
رایگەیاند:" بە نیگەرانییەوە توشبوونی سێرجیۆ بۆسکێتس، کاپتنی هەڵبژاردەی
ئیسپانیا رادەگەیەنین، بەهۆیەوە ناوبراو لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکە بۆ
بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٢٠ دووردەخرێتەوە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" پشکنینی سەرجەم یاریزانەکانی
دیکە بە ئەرێنی دەرچوو ".