ماوەی چەند ساڵێکە بەشێکی زۆری خانمان، دەستیانکردووە بە دانانی نینۆکی هەمیشەیی، کە بەچەند شێوازێکی جیاواز و بەماددەی جیاواز دروستدەکرێت و جوانییەکی تایبەت دەبەخشێت، بەڵام ئەمەش بێ زیان نییە.
شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری لەبەکارهێنان و دانانی ئەم جۆرە نینۆکانە دەدەن باسلەوەدەکەن، دەبێتە هۆی ئەم حاڵەتانە:
-دەبێتە هۆی هەستیاری نینۆک و خوران و سووربوونەوەی پێست.
-دانانی نینۆکی دەستکرد لەسەر نینۆکە راستییەکان، دەبێتە هۆکاری کۆبوونەوە، بەکتریا دروستبوونی هەوکردن، کە زۆرجار سەردەکێشێت بۆ لەدەستدانی نینۆکە راستەقینەکە.
-لاوازبوونی نینۆکی راستەقینەکە و شکاندی.