کریستیانۆ رۆناڵدۆ میوانخەنەیەکی گەورەی لە یەکێک لە بەناوبانگترین گەڕەکەکانی شاری مەدریدی ئیسپانیا بە تێچوویەکی زۆر کردەوە.
میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە:" کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس میوانخانەیەکی گەورەی بەناوی " میوانخانەی خەونەکان" لە شەقامی " گران فیا " کە یەکێکە لە شەقامە بەناوبانگەکانی شاری مەدرید کردەوە".
باسلەوەشکراوە:" کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕی ١٣ ملیۆن یۆرۆی لە وەبەرهێنای ئەو پرۆژەیەدا خەرج کردووە کە لە ١٦٨ ژوور و ١٠ نهۆم پێکدێت، نهۆمی یەکەم و دووەمیشی تایبەتە بە خواردنگە و مەلەوانگە".