وێنەگرێکی ئەمریکی ٥٠ هەزار وێنەی جیاجیای مانگی خستە تەنیشتی یەک و توانی روونترین وێنەی مانگ بەرهەم بهێنێت.
پێگەی روکنای ئێرانی بڵاویکردەوە:" ئەندرۆ مێک کارتی وێنەگر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی وێنەیەکی مانگی بڵاوکردەوە کە بووە جێی سەرنجی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" وێنەگرەکە ٥٠ هەزار وێنەی جیاجیای مانگی خستووەتە تەنیشت یەک، کوالێتی هەریەک لە وێنەکانیش ٨١ مێگاپێکسڵە، ئەمەش روونترین وێنەی مانگە کە تا ئێستا گیرابێت لەسەر رووی زەوییەوە".