رامۆس لە ریاڵ دەمێنێتەوە؟

وەرزش 08/06/2021

Alternate Text

سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لە مەرجەکانی خۆی پەشیمان نابێتەوە و رامۆسیش بە مەرجەکانی رازی نییە.
میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاند:" دۆخی نێوان سێرجیۆ رامۆس و یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو خراپی دەڕوات و یاریزانەکە زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە:" هۆکاری رۆشتنی رامۆس دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نییە لە مەرجەکانی خۆی پەشیمان بێتەوە کە بۆ مانەوەی یاریزانەکە دایناون، ئەوانیش بریتین لە کەمکردنەوەی ٪١٠ی مووچەکەی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تەنها بۆ ساڵێک، بەرگریکارە ئیسپانییەکەش بەو مەرجانە رازی نییە".
باسیانلەوەشکردووە:" فلۆرینتۆ پێرێز بەڵینی بە رامۆس داوە لە ئەگەری رۆشتنیدا ئاهەنگێکی ماڵئاوایی بۆ رێکبخات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا