چوار ئەندامی خێزانێک کوژران

جیهان 08/06/2021

Alternate Text

پۆلیسی پارێزگای ئۆنتاریۆ تیرۆرکردنی خێزانێکی موسڵمانی لەلایەن گەنجێکی ٢٠ ساڵەوە راگەیاند.
پۆلیسی پارێزگای ئۆنتاریۆی سەر بە کەنەدا رایگەیاند:" لە رووداوێکی هاتووچۆدا بارهەڵگرێک بەمەبەست خێزانێکی موسڵمانی کرد بە ژێرەوە  ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە رووداوەکەدا ئافرەتێکی تەمەن ٧٤ ساڵ و ژنێکی ٤٤ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵ و کچێکی  تەمەن ١٥ ساڵ گیانیانلەدەستداوە و سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن، تەنها منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لە رووداوەکەدا رزگاری بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە".
باسیلەوەشکرد:" تۆمەتبارەکە ناوی ناتانیال ڤڵتمنە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، تا ئێستا تۆمەتبارە بە کوشتنی چوارکەس و هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسێک".
پۆلیسی ئۆنتاریۆ ئەوەشی خستەڕوو:" تۆمەتبارەکە لە فرۆشگایەک لە دووری شەش کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکەوە دەستگیرکراوە، تا ئێستا باوەڕمان وایە کارەکە تیرۆستانەیە و خێزانەکە بەهۆکاری ئەوەی موسڵمانن کوژراون".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا