پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت دوای کاتژمێر ١٠ لە سنوری پارێزگاکەیان دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە دەبیسترێت پێویست بە دڵەراوکێ ناکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاوکردووەتەوە:"هاوڵاتیانی دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و دەورووبەری ئاگادار دەکەینەوە کاتژمێر ۰ ۱ی بەیانی بەدواوە دەنگێکی بەرز دەبیسترێت کە لەلایەن دەزگای مینەوە و لەنزیک گوندی دەڵەمەڕ هەندێک تەقەمەنی کۆن دەتەقێندێرتەوە".
پێشترتریش لە سنووری قەزای پێنجوێن چەند پارچە تەقەمەنییەکی کۆنی سەردەمی رژێمی بەعس بەبێ زیان تەقێندرانەوە.