چەند یاریزانێکی عێراق بەشداری لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان ناکەن

وەرزش 08/06/2021

Alternate Text

دوو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی ئەوەی لە دوو یاری پێشوودا کارتی زەردیان وەرگرتووە، بەشداری لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر بە هۆنگ کۆنگ ناکەن.

هەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی بەحرێنەوە دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕوونەوەی هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ کردووە، کە بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو لە چوارچێوەی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ بەڕێوەبچێت، بەڵام هەریەکە لە عەلا مەهاوی و ئەمجەد عەتوان یاریزانانی عێراق بەهۆی ئەوەی لە دوو یاری رابردوودا کارتی زەردیان وەرگرتووە، بەشداری لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان ناکەن.

لە یاری رابردووی هەڵبژاردەی عێراق، بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە یەک کۆڵ یارییەکەی لە هەڵبژاردەی کەمبۆدیا بردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا