ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە فیلێک لە هیندستان بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی
راهێنەرەکەی دەکات و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێدەکات.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت:" فیلێکی گەورە لە وڵاتی هیندستان
لەدوای گیانلەدەستدانی راهێنەرەکەی بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی دەکات و
بەشێوەیەکی سەیر لە نزیک تەرمەکە بە لوتی ماڵئاوایی لێدەکات".
هاوکات، پێگەی " سپوتنیک "ی روسی لەبارەی ڤیدیۆکەوە ئاماژەی
بەوەکردووە:" فیلەکە ماوەی ١٥ میلی بۆ گەیشتن بە تەرمی راهێنەرەکەی کە تەمەنی
٧٤ ساڵبووە و بە نۆخۆشی شێرپەنجە گیانیلەدەستداوە بڕیوە".