شەوی رابردوو لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای حەمس لە سوریا، هەشت کەس کوژران.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە ئاژانسە عەرەبییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئەو هەشت کەسەی کوژراون لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی بووە بۆ سەر چەند گەڕەكێکی پارێزگای حەمس لە درەنگانی شەوی رابردوودا.
لەو بارەیەوە ئۆپزسیۆنی وڵاتەکە رایگەیاندووە کە هێرشەکان ئەو بنکانەی کردووەتە ئامانج کە پشتگیری لە ئێران دەکەن، بەڵام لەو بارەیەوە سوپای وڵاتەکە هیچ جۆرە زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.
شایەنی باسە ئەمە یەکەم هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر سوریا لە ماوەی مانگێکدا، ئەویش کە کۆتا هێرشی لە پێنجی ئایاردا بوو.