یەکەمین کاردانەوەی ماکرۆن دوای ئەو زللەیەی لێیدرا

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای ئەو هێرشەی لە ناوچەی لادرۆم کرایە سەری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا هاتەدەنگ.

دوێنێ سێشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، لەیەکێک لە شەقامەکانی لادرۆم، هەوڵیدا لە نزیکەوە سڵاو لە چەند هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی بکات، بەڵام کاتێک نزیکبووەوە لەلایەن گەنجێکەوە هێرشکرایە سەری و زللەیەکی بەرکەوت.

ماکرۆن لەسەر رووداوەکە رایگەیاند:"کردەیەکی تاکەکەسی بووە لەلایەن کەسانی توندوتیژەوە". وەک ئاماژەیەک بۆ بچووکی رووداوەکە.

ئەو گەنجەی هێرشی کردە سەر ماکرۆن ناوی ئەلێکس بیدرانە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، پێشتر هیچ پێشینەیەکی تاوانی لای پۆلیس نەبووە و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا