پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئابڕووبەری پارێزەرەکەی ترەمپ دزەی پێدەکرێت

جیهان 09/06/2021

Alternate Text

لەم دواییانەدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی رودی جولیانی، پارێزەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بڵاوبووەوە کە دژ بە جۆ بایدن کاری کردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا رودی جولیانی پارێزەری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا قسە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەکات بەمەبەستی شێواندنی ناوبانگی جۆ بایدن پێش خۆ کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا.

مێژووی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩، کە تێیدا جولیانی قسە لەگەڵ گەورە راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات و فشار دەخاتە سەری کە رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکی بازرگانی بدەن ئەویش بۆ شێواندنی ناوبانگی بایدن.

ئەوەش هاتووە کە پەیوەندییەکە ٤٠ خولەکی خایاندووە و تێیدا جولیانی بەڵێنی داوە ئەگەر کارەکەی بۆ بکەن و لە هەمانکاتدا دۆسیەی گەندەڵی لەسەر بایدن درووستبکەن ئەوا ئیدارەی ترەمپ پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا پتەوتر دەکات.

شایەنی باسە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە یەکێک بوو لەو بەڵگە سەرەکیانەی کە لە لەکاردوورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە تۆمەتی ناپاکی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا بەکارهێندرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا