دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، دینا خانمە هونەرمەندی کورد هاوسەرگیری کرد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەڵێنێک بە هاوسەرەکەی دەدات.
لە پۆستێکی نوێیدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، لە ناونیشانی پۆستەکەیدا بەڵێنێک بە هاوسەرەکەی دەدات و دەڵێت" بەڵێنمان دا تامردن لەگەڵ یەک بین".
شایەنی باسە لە رۆژی ٥ی ئەم مانگەدا، دینا هاوسەرگیری کرد و لە ئاهەنگەکەیدا هەر یەک هەڵکەوت زاهیر و هاوڕێیان و خانەوادەکەی بەشداربوون.