کونسوڵخانەی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

عێراق 09/06/2021

Alternate Text

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکا کراوە کە سەردانی عێراق نەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی حوزەیران، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین بەهۆی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تیرۆر و رفاندن سەردانی عێراق نەکەن".

ئەوەش هاتووە" سنورداری هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییە بیانیەکان و توندوتیژی بەردەوام لەو هۆکارانەن کە داوا دەکەین هاوڵاتییان سەردانی عێراق نەکەن".

لە راگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە: لە ٢٧ی مانگەوە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە گەشتکردن و تایبەت بە ڤیزە و پاسپۆرت بەردەوام دەبنەوە، بەڵام ئەو منداڵانەی لە تەمەنی ١٠ ساڵ بەرەو خوارن و سەردانی کونسوڵخانە دەکەن دەبێت ماسک ببەستن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا